كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی وه‌نه‌كانی شاری تاران، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان، له‌ئاست دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا له لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌مشاره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به كه‌م بوونی وه‌سایلی بێهداشتی بڵاوكراوه له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه، ڕایانگه‌یاندووه: به‌رپرسانی شاره‌داریی تاران دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند حه‌فته به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران، ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه، ده‌ستكێش، ماسكی هه‌رزان و ڕووپوشی په‌لاستیكی له‌ناو شۆفیره‌كاندا. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی بۆ شۆفیران دابین نه‌كرابوو.