كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی كامیۆنه نه‌وت هه‌ڵگه‌ره‌كان له سنووری میرجاوه له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی و داخرانی سنووره‌كان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له ٢٠٠ كامیۆنی نه‌وت هه‌ڵگر له سنووری میرجاوه ڕاگیراون و شۆفیرانی ئه‌م كامیۆنانه كه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا ته‌نیا سه‌رچاوه دابین كردنی بژیوی ژیانیان چوار مانگه په‌كی كه‌وتووه، له‌ئاست بیلاته‌كلیفیان له‌سه‌ر سنوور ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌م شۆفیرانه كه چاوه‌ڕێی وه‌دیهاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان بوون، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٤ مانگ و جێبه‌جێ نه‌كرانی ئه‌م واده و به‌ڵێنانه و پشتیوانی نه‌كرانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان بوون.