ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی به‌شی خسووسی شیركه‌ت واحیدی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست دواخرانی حقووق و مه‌زایای چه‌ند مانگی ڕابردوویان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شۆفیرانی ناڕازیی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه كه حقووقه‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ و ده‌شڵێن: خسووسی سازیی له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌ت، بووه‌ته هۆی په‌ره‌پێدان به پێشێل كردنی مافه‌كانیان و هه‌ژاری زیاتر.