كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی به‌شی خسووسی له ئێران ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه، له‌ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمه‌نی گیانییان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌وێوه‌كه شۆفیرانی به‌شی خسووسی سه‌عات كارییه‌كی زیاتریان هه‌یه، مه‌ترسی تووشبویان به كۆرۆنا زیاتره و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له لایه‌ن شیركه‌ته‌كانه‌وه هیچ جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی و پێشگیرانه له ئێختیاریان دانه‌نراوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی واحید و شاره‌داریش هێشتا هیچ بڕیارێكیان سه‌باره‌ت به دابین كردنی گه‌وزه‌ران و ته‌ندرووستی شۆفیران ده‌رنه‌كردووه و ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه شۆفیرانی به‌شی خسووسی بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، ده‌بێ سه‌عات كارییه‌كی زیاتر كار بكه‌ن.