به‌دوای جێ به جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی شاره‌داریی مێهریز سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانی كرێكاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، سه‌ر له نوێی كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌م شاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، ٧٠ كرێكار له پێرسۆنێلی خه‌زمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وز و هه‌روه‌ها ٨٠ كرێكار له پێرسۆنێلی شاره‌داریی مێهریز دوو مانگه كه حه‌قده‌ستیان پێنه‌داروه. ده‌شلێن: شاره‌دار پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه تا نێوه‌ڕاست مانگی پووشپه‌ڕ ته‌واویی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان په‌رداخت بكات ، به‌ڵام ئێستا به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، خۆ له په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان ده‌بۆێرێ.