به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی له‌هێستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له شاری وه‌رشۆ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای نوێی ده‌وڵه‌تی له‌هێستان سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پۆلیسی له‌هێستان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له له‌هێستان كه سه‌ره‌تا له‌دژی بڕیاری دادگای باڵای ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه بوو، به خێرایی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه گۆڕا بۆ ئێعتڕاز دژبه ده‌وڵه‌ت.