كرێكارانی مه‌نته‌قه ویژه‌ی ئابووری پێترۆشیمی ماه‌شه‌هر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیاندایه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه بۆچی دوای تێپه‌ڕبوونی ١٨ مانگ له به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و په‌یگیری پێرسۆنێلی ئه‌م ناوه‌نده سه‌باره‌ت به ئیجرایی بوونی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، هێشتا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه و هیچ كه‌سیش وه‌ڵام ده‌ره‌وه نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به سه‌رنج دان به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كار سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كومیته‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له پێنج كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م كومیته‌یه ده‌بێ ٢ كه‌سیان نوێنه‌رانی كرێكاران له‌م كومیته‌یه ئاماده بێ، به‌ڵام نوێنه‌ری كرێكاران بۆ ئه‌م كومیته‌یه دیاری نه‌كراوه.