به هه‌زاران كرێكاری ناڕازیی له پورتغاڵ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته به خواستی زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كان و پشتیوانی زیاتری ده‌وڵه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆنا كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م خۆپیشاندانه‌دا كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی گه‌وره‌ترین یه‌كێتیی كرێكارای پورتغاڵ “سی جی تی” به‌ڕێوه‌چووه، له حاڵێكدا كه دهمامهكیان به‌ستبوو و مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تییان ڕه‌چاو كردبوو، به‌وتنه‌وه‌ی درووشم له‌دژی كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران، داوایان له ده‌وڵه‌ت كرد كه لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كانیان له ٦٣٥ یۆرۆوه بۆ ٨٥٠ یۆرۆ زیاد بكات. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا درووشمی “حه‌قده‌ستی كرێكاران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر ده‌دزرێت” و “مه‌ترسی تووشبوون به كۆرۆنا ناتوانێ ببێته هۆكار بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانمان” وتووه‌ته‌وه. به پێی ئاماری ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تی پورتغاڵ، له مانگی ئووت زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌س بێكار بوون كه له‌چاو ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی ٣٠ له‌سه‌د ئه‌م ڕێژه زیادی كردووه.