
كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی سه‌رتاسه‌ری وڵات له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حقووقی مانگی ڕێبه‌ندان و هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازییان، به‌سه‌رنج دان به‌وه‌یكه له كۆتایی ساڵ نزیك ده‌بنه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵ و حقووقی مانگی ڕێبه‌ندانیشیان پێ نه‌دراوه، كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی ژیانیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێك هاتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هیچ كام له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نه‌بوون.
