به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣١ی مه‌ی ٢٠٢١، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی ڕه‌سمیی شیركه‌تی نه‌وت، له تاران له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و له ناوچه‌كانی باكووری ئێران له‌وانه ئه‌هواز، عه‌سه‌لوویه، گه‌چساران، ماهشههر، بههرێگان، ئه‌بووزه‌ر و لاوان له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ڕێكخراو و هاوئاهه‌نگیان به‌ڕێوه‌برد. ئه‌وان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و نووسراوه بۆ جارێكی دیكه له ئاست په‌سندكراوی پێوه‌ندیدار به زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، په‌سندكراوی مه‌جلیسه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقی پێرسۆنێلی ده‌وڵه‌ت تا ئاستی ٢ و نیو ملیۆن تمه‌ن. ئه‌و ئاسته بۆ كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه زۆربه‌یان باروودۆخی كاره‌كه‌یان دژواره یه‌كجار كه‌م و نه‌گونجاوه.
پێویسته بوترێ كه كرێكارانی ڕه‌سمیی نه‌وت له به‌ڵگه‌كانی شیركه‌تدا كارمه‌ند پێناسه ده‌كرێن. هه‌ربۆیه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی یاسای كار دیاری ناكرێت و ده‌وڵه‌ت ساڵانه تا ئاستێك حقووقی كارمه‌ندان زیاد ده‌كات كه به‌و پێیه پێویسته حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕه‌سمیی نه‌وتیش زیاد بكرێ. به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه له ساڵی ٩١هوه هه‌تا ئێستا شیركه‌ت ئه‌وانی له‌م زیاد كردنی حقووقه بێبه‌ری كردووه.
ناڕهزایهییهكانی كرێكاران له ڕێكه‌وتی ١٠ی جۆزه‌رداندا، له شار و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان، گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندییان هه‌بوو. بۆ نموونه كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی “هۆڵدینگی خه‌لیجی فارس” له ڕێگه‌ی ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له ئاست كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌وان هه‌روه‌ها به‌نیسبه‌ت به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی پیشه‌كان، مه‌زایای ناوچه‌یی و زیاد نه‌كرانی حه‌قده‌ست له لایه‌ن سه‌نایعی میللی پێترۆشیمی و وه‌زاره‌تی نه‌وت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ئه‌م كرێكارانه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوویاندا ئۆڵتیماتۆمیان دابوو كه ئه‌گه‌ر خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست ده‌ده‌نه ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینتر. كرێكاران خوازیاری: بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، سڕینه‌وه‌ی شیركه‌ته‌كانی دابین كردنی هێزی كار، ڕه‌سمی كردنی كرێكارانی په‌یمانی، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، دابین كردنی مه‌زایای ناوچه‌یی و گۆڕینی گرێبه‌ستی كرێكارانی حه‌جمی به گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ و هاوسانسازیی حه‌قده‌ستی خۆیان و هاوكارانیانن.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاوكاری و یه‌كگرتوویی نێوان كرێكارانی دابه‌شكراو به ڕه‌سمی، په‌یمانی و حه‌جمی ڕوو له زیاد بوونه. ئه‌م خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییانه له درێژه‌ی خه‌باتی موعه‌لیمان، په‌رستاران، كرێكارانی به‌رق، ڕێگه‌ی ئاسن، هه‌فت ته‌په، فوولاد، موخابراتی ڕێگای دوور، پێترۆشیمی، گاز، مێترۆ، مه‌عده‌ن، كرێكارانی شاره‌دارییه‌كان، كرێكارانی ئاوداشتن، كرێكارانی خانه‌نشینكراو و سه‌نعه‌ت و خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا ئه‌م خه‌باته سه‌ره‌ڕای هه‌وراز و نشێوه‌كانی، به‌ره‌وپێش چووه و به‌رده‌وام درێژه‌ی بووه.
سه‌رانی ڕژیم و فه‌رمانده‌كانی سپا كه ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌باته به‌ره‌وڕوون، له گرینگیی یهكگریزیی كرێكارانی نه‌وت، پێترۆشیمی، گاز، به‌رق و بهشهكانیتر له خه‌باتی چینایه‌تی گه‌یشتوون و هه‌ربۆیه تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر بوون. ئه‌وان له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌كانی سه‌ركوت، هه‌ڕه‌شه و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ڕێكخستنی هێرشی به‌رده‌وام بۆسه‌ر ئاكسیۆنه‌كانی كرێكاران، هه‌وڵیان داوه كه ئه‌م خه‌باتانه له یه‌كتری دوور ڕابگرن. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كانی دابین كردنی هێزی مرۆیی و گرێبه‌ستی سپی ئیمزا، كاتی و حه‌جمی و خواستی گۆڕینیان به دایمی و به‌تایبه‌ت دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خسووسی سازییه‌كان، له هه‌مان حاڵ‌دا كه پایه‌ی بژێوییان هه‌یه، سیاسیشن.
ناڕه‌زایه‌تیی ڕوو له‌گه‌شه‌ی كرێكاران و باقیی توێژه سته‌ملكراو و هه‌ژاره‌كان، كۆماری ئیسلامیی ناچار كردووه تا ڕیزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری، قه‌زایی و نیزامیی خۆی یهكدهستتر بكات. ئه‌وان هه‌روه‌ها له هه‌وڵی ئه‌وه دان تا له نێوان سه‌رمایه‌كانی ده‌وڵه‌ت، سپا و ناوه‌نده‌كانی ژێر چاوه‌دێریی خامنه‌یی له‌گه‌ڵ به‌شی خسووسی یه‌كگرتوویی پێك‌بێنن. له‌خۆڕا نییه كه له‌م پێوه‌نده‌دا “ئیبڕاهیم ڕه‌ئیسی”، ده‌ستنیشانكراوی سپا و به‌یتی خامنه‌یی، یه‌كه‌مین دانیشتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی له ژووری بازرگانیی تاران به‌ڕێوه‌برد. ئه‌و له‌وێ له سیاسه‌ته سه‌ره‌كییه ئابوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دیفاعی كرد، به‌ڵام شكستی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی له كابینه‌كانی پێشوودا بۆ گرتنه‌به‌ری شێوازی هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵی گه‌ڕانده‌وه و به‌ڵێنی دا كه له‌ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێگای په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی به‌شی خسووسی لابه‌رێت.
له‌ڕاستیدا باروودۆخی سیاسی هه‌م له خواره‌وه و هه‌م له سه‌ره‌وه به‌ره‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕوونتری چینایه‌تیی ده‌ڕوات. پاش ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦ و به‌تایبه‌ت خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ “حسێن نه‌جات” یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ئهمنییهتییهكانی سپا، كه له بێڕوحمی و كوشتندا ناوبانگی هه‌یه، دانی به‌وه دانا كه: “چینی خواردهست، په‌راوێزنشین و نه‌خوێنده‌وار، پاڵپشتی نوێی نه‌یارانن”.
خامنه‌ییش به پێناسه‌كردنی سه‌رمایه‌دارانه‌ی “موسته‌زعه‌فین”، دژایه‌تیی چینایه‌تیی قووڵی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ئاشكراتر كرد. ئه‌و یه‌ك حه‌وتوو دوای ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ، “موسته‌زعه‌فین”ی به‌م شێوه‌یه پێناسه كرد:
“موسته‌زعه‌فین خراپ مانا ده‌كه‌نه‌وه، موسته‌زعه‌فین به كه‌سانی خواردهست، یان به تازه‌یی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بووه‌ته باو، به توێژه هه‌ژاره‌كانی مانا ده‌كه‌نه‌وه، نه‌خێر، قورعان ئه‌وانه به موسته‌زعه‌ف نازانێ. موسته‌زعه‌فین به مانای ئیمام و پێشه‌وایانی عاله‌می بهشهرییهتن، ئه‌وه مانای موستهزعهفینه، كه‌سانێك كه ده‌بنه میراتگرانی زه‌وی و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر عه‌رز”.
ئه‌گه‌ر له وته‌كانی ٦ی به‌فرانباری ٩٨ی خامنه‌یی كه دژبه خه‌باتكارانی ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ه، شارلاتانیزمهكهی لێ جیا بكرێته‌وه، مه‌علووم ده‌بێت كه موسته‌زعه‌ف له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ر ئه‌م سه‌رمایه‌دارانه‌ن كه ده‌بێ سبه‌ی ڕۆژ له پێناو پاراستنی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی سه‌ركوت كردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بن.
به‌ڵام سێناریۆی ئابووریی ڕه‌ئیسی و مورادهكهی خامنه‌یی و فه‌رمانده باڵاكانی سپا هه‌رچی بێت، خه‌باتی ڕوو له گه‌شه‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له جه‌رگه‌ی قه‌یرانێكی ئابووریی چاره‌هه‌ڵنه‌گر كه به‌رۆكی ڕژیمی ئیسلامیی گرتووه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێنادات كه بۆ مانه‌وه‌ی درێژماوه‌ی خۆیان به‌ڕنامه دابڕێژن. له حاڵێكدا كه كاركردی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان بۆ مانه‌وه له‌م ستوونه‌وه بۆ ئه‌و ستوونه‌یه، كۆمه‌ڵگا له ناخی خۆیدا خه‌ریكه هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ شۆڕشێكی كرێكاری و سۆسیالیستی ئاماده ده‌بێت.