کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی دژ به‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ولێر

دژى نەبوونى خزمەتگوزاریی هاوڵاتییانی

دژى نەبوونى خزمەتگوزاریی هاوڵاتییانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوڵاتییانی گەڕەکی ژین لە هەولێر دژى نەبوونى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانى ئاو و کارەبا ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گەڕەکى ژین کە زیاتر لە ٣٠٠ ماڵ دەبێت و لەسەر ڕێگاى هەولێر- کەرکوک هه‌ڵكه‌وتووه‌، دانیشتووانه‌كه‌ی لەبەردەم مزگەوتى گەرەکەکەیان كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌: چوار ساڵە گەڕەکەکەیان دروستکراوە و تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەکى بۆ نەکراوە.