به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له دووكاندارانی “ئابیهك” له ئۆستانی قه‌زوێن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیاتی شاره‌درایی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ده‌ڵێن: په‌سه‌ندكراوی شوڕای شاری ئابیهك له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ زیادكردنی زیاتر له هه‌زار له‌سه‌دی ماڵیات له ساڵی ٩٩، نایاساییه و ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه. ناڕازییان بردنه‌سه‌رێی عه‌وارز به جۆرێك له وه‌رگرتنی باج له لایه‌ن شاره‌داریی، شوڕای شار و كارگێڕهكانی دیكه‌ی ڕژیم ناو ده‌به‌ن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌ن. ده‌شڵێن: له ئێستادا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له قه‌ره‌نتینه و له هیچ جۆره پشتیوانییه‌كی ده‌وڵه‌تی به‌هره‌مه‌ند نین، ژماره‌یه‌كی زۆریان ناچاربوون دووكانه‌كانیان كه تاكه سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی ژیانیانه، دابخه‌ن.