ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌شاوه‌رزان و دامدارانی ناڕازای خه‌ڵكی فه‌رانسه و ئاڵمان به شێوه‌ی جیاجیا به ته‌راكتۆره‌كانیان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كه‌شاوه‌رزانی خه‌ڵكی فه‌رانسه به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری پاریس و لیون و داخستنی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه: كڕیارانی به‌رهه‌مه‌كانیان كه زۆربه‌یان شیركه‌ته زه‌نجیره‌ییه‌كانن، به‌رهه‌مه‌كانیان به هه‌رزانتر ده‌كرن و به نرخێكی زۆرتر له فروشگاكانی زه‌نجیره‌یی ده‌یفرۆشن. هاوكات هه‌زاران كه‌شاوه‌رزی ئاڵمانیش له ناڕه‌زایه‌تیی سیاسه‌ته‌كانی كه‌شاوه‌رزی ئه‌م وڵاته له ناوه‌ندی شاری برلین كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، نزیك به ١٠ هه‌زار كه‌شاوه‌رزی ناڕازیی به هێنانی لانیكه‌م هه‌زار و ٨٠٠ تراكتۆر، شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌یان داخست. به‌بڕوای كه‌شاوه‌رزان، په‌سه‌ندكراوی نۆی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌سره‌فی سه‌م بۆ له‌ناو بردنی ئافه‌ته‌كان، توانایی كێبه‌ركێ به‌رهه‌مه كشت و كاڵییه‌كانی ئاڵمان له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مه هاورده‌ییه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه.