كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “كۆردئاباد”ی یه‌زد، ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به چالاكی مه‌عده‌نه‌كان و پیس كردنی ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ئه‌م گونده ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه له‌ئاست چالاكی ئه‌م مه‌عده‌نانه كه بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی له‌وه‌ڕگه و ڕێگاكانی نێوان ئاواییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕێگه‌پێدان به چالاكی مه‌عده‌نێكی نوێ له‌م ناوچه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی یه‌زد ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: چالاكی ئه‌م مه‌عده‌نانه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بۆ خه‌ڵك نییه و له ئه‌گه‌ری ده‌ست به‌كار بوونی ئه‌م مه‌عده‌نانه، ئاوی ئه‌م ناوچه‌یه به ته‌واوی ده‌پچرێت. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئینتزامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و سه‌ركوتیان كردوون.