كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “عه‌باس ئاباد”ی نه‌هاوه‌ند، ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، له ناه‌زایه‌تیی به پچڕانی ئاو و بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی هه‌مه‌دان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌شێك له له‌وه‌ڕگه‌كان كه له ساڵی ٧٥وه سه‌نه‌ده‌كه‌یان به‌ناویانه‌وه كراوه، له لایه‌ن خه‌ڵكی گوندی “شیراوه‌ند” كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی پچڕانی ئاوی ئاواییه‌كه‌یان. ده‌شڵێن، سه‌ره‌ای ئه‌وه‌یكه چوار مانگه ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان له‌گه‌ڵ ئۆستاندار هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.