كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی شاوه‌ر ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه له‌ئاست پیس بوونی ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی شیركه‌تی فوولادی پارسی حه‌فت ته‌په له نزیك ئه‌مشاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازیی، ئه‌م بارودۆخه كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه پێكهێناوه. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به‌بێ هۆكار له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و ته‌نانه‌ت به نێونجی گه‌ری ئیداره‌ی كار، نه‌یاتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.