کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی ناوچه‌ی شامات له‌ مهاباد

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی ناوچه‌ی شامات له‌ مهاباد

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی ناوچه‌ی شامات له‌ مهاباد

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای ناڕەزایەتیی و خۆپێشاندانی بەردەوامی خەڵکی ناوچەی “شامات”ی مهاباد بۆ پێشگرتن لە هێنانی زبڵی شاری میاندواو بۆ ناوچه‌ی شامات، کاربەدەستان و بەرپرسان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان هه‌روا بەردەوامن.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گواستنەوەی زبڵی شاری میاندواو بۆ ناوچە شاخاوییەکانی نێوان ناوچه‌كانی شامات و شاروێران یەکلابووەتەوە و بڕیار وایە لە داهاتووشدا بەپێی پلانی وەزارەتی ڕێگەوبان و شارسازی زبڵی ناو شاری مهاباد و ژمارەیەک شارۆچکەی دیکە بۆ ئەو ناوچانه‌ بگوازرێتەوە. جێگه‌ی ئاماژەیە، جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە ناڕەزایەتییەکی زۆری خەڵکی ئەم ناوچەیەی لێکەوتۆتەوە و پێیان وایە یەکێک لەم هۆکارانەیە کە دەبێتە هۆی کۆچی ناچاریی خەڵکی ئاواییه‌كانی ناوچه‌كانی شامات و شاروێران.