کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی شاری نۆدشه‌

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی شاری نۆدشه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دانیشتووانی شاری “نۆدشە” کە ماوەی چەندین ساڵە، لە ڕاکێشانی گاز بۆ ئەو شارە لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە بێبەری بوون، پاش بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە، شارەداریی نۆدشە بەربەستێکی دیکەی لە دانی گاز بە دانیشتووانی ئەو شارە، دروست کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شارەداریی نۆدشە لە هەوڵێکی نەشیاو و نابەجێدا، بۆ دانی گاز بە دانیشتووانی ئەو شارە، داوای بڕە پارەیەکی سەرسووڕهێنەری لە هاووڵاتییان کردووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە. دانیشتووانی شاری نۆدشە لە نامەیەکی سه‌ر ئاواڵا بۆ وەزارەتی ناوخۆی ئێران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی شارەداریی و لابردنی ئەو بڕە پارە سەرسووڕهێنەرەیان کردووە و دەڵێن: بەشێک لەو خەڵکە کەم داهات و دەسکورتن و توانای دابینکردنی ئەو پارەییان نییە.