ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی به‌خشی “بمانی” سه‌ر به شارستانی سیریه‌ك له ئۆستانی هۆرمۆزگان، له‌ئاست پچڕانی ٢٥ ڕۆژه‌ی ئاو له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌م به‌خشه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاوی شارستانی سیریه‌ك و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌ر ٢٥ ڕۆژ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌درێته‌وه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌ندێ له ئاواییه‌كان تا ٤٥ ڕۆژ له ئاوی لووله‌كه‌شی بێبه‌شن. به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی خه‌ڵك، هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان سه‌رنجیان به‌م كێشه‌یه نه‌داوه و وه‌ڵامی خه‌ڵكیان نه‌داوه‌ته‌وه.