خوێندكارانی كه‌م ئه‌ندامی زانكۆی علمی كاربردی تاران ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له شاری تاران و مه‌ترسی تووشبونیان به‌م ویرووسه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به‌م ته‌وه‌ره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خوێندكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به دۆخی جهسهتییان و لاوازبوونیان له به‌رامبه‌ر تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه به‌هۆی به‌شداری كردن له تاقیكردنه‌وه‌كان، تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بن. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی ئێعتڕازی خۆیان به ناوه‌ندی علمی كاربردی و سازمانی ناوه‌ندی زانكۆی علمی كاربردی ڕایگه‌یاندووه: به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسانی زانكۆ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون و له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره هه‌ستیاره كه‌مته‌رخه‌م بوون. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م خۆێندكارانه، خوێندكارانی دیكه‌ی زانكۆی علمی كاربردی به پێكهێنانی كه‌مپینێك له‌ژێر ناوی “نا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌ی حوزووری”، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وانه بوون.