ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی علم و سه‌نعه‌ت بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له شاره‌كانی ئێران و له ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتاری خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشمی “خوێندكار ده‌مرێت، ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكات”، “خوێندكار، كرێكار، مۆعه‌لیم یه‌كگرتن یه‌كگرن” و “زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ”، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گه‌وزه‌ران، درێژه‌ی پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی خوێندكاران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.