کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شنۆ له‌ئاست له‌ناوبردنی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان

ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شنۆ له‌ئاست له‌ناوبردنی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان

ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شنۆ له‌ئاست له‌ناوبردنی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆماری ئیسلامیی لە شاری شنۆ بە ناوی جۆراوجۆرەوە خەریکی کاولکردن و لەنێوبردنی شوێنەوارە مێژووییەکانە و خەڵک بەرانبەر بەو کردەوانەی ڕژیم ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

پاش چەندین ساڵ لە ناسین و ئاشکرابوونی مێـژووی “قەڵـاتگەی ڕیکاوێ” لە گـوندی “حەسەن نوورانـ”ـی شاری شنۆ کە ئاسەوارێکی مێژوویی و کۆنی چاخی “ئورارتوو”یە، سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران له پاره‌كه‌وه‌ تا ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستی کردووە بە تاڵـان و وێـرانکردنی ئەو شوێنەوارە. شایانی باسه‌، ڕژیم ئەو شوێنەوارە بەناوی دروستکردنی مەیدانی تیرەوە تاڵان دەکات و دەستی بەسەردا گرتووە. هەروەها هێزەکانی ڕژیم لەو شوێنانەدا پێشیان بە هاتوچۆی خەڵک بۆ ئەو ناوچەیە گرتووه‌ و ناهێڵن خەڵک بڕواتە سەیرانگای “ڕیکاوێ”. ئەو کردەوانەی ڕژیم نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.