کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاری قۆم له‌ ئاست دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌حرایی سپا

اعتراض مردم قم به برپایی بیمارستان

اعتراض مردم قم به برپایی بیمارستان

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌، خه‌ڵكی شاری قۆم له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌حرایی له‌ لایه‌ن سپای پاسداران بۆ تووشبووانی ویروسی كۆرۆنا، كۆبوونه‌وه‌ و پێشیان له‌ جێگیر كردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ گرت.

پێشتر میدیاكان له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ باسیان له‌ دروست كردن و جێگیربوونی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌حرایی سپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی نیروگای شاری قۆم كردبوو. ده‌وترێت ناڕازییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپا تێكهه‌ڵچوون و له‌ ئاكامدا خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئیزنی جێگیربوونیان به‌م نه‌خۆشخانه‌ نه‌داوه‌.