به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ساڵح ئاوا و گڵه‌سپی له روانسه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئاو و پچڕانی به‌رده‌امی به‌رق له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووهه‌مین جار له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، له‌ئاست كه‌مبوونی ئاو و پچڕانی به‌رق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، كه‌مبوونی ئاو له حاڵێكدایه كه شاری روانسه‌ر له‌بواری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌شێكی ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری جوانڕۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان به داخوازی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه نه‌داوه‌ته‌وه.