به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌ممه، خەڵکی بۆمەلەرزەلێدراوی شاری خۆی بەهۆی پێڕانەگەیشتنی کاربەدەستانی ڕێژیم بە لێقەوماوان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خەڵکی ئه‌مشاره به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بەخشداریی کۆتۆل، خوازیاری دابیین كردنی ئیمکانات بە تایبەتی خێوەت و کەرەستەی گەرمایی بوون. هاووڵاتییان داوای هاوکاری دەکەن و داوایان کردووە کە پێویستیان بە کەرەستەی گەرمایی هەیە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممە ٤ی ڕەشەممە، بوومه‌له‌رزه شاری خۆی سەر بە ئوستانی ورمێ هەژاند و لەو بوومەلەرزەیەدا ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون و خەسارێکی ماددیی زۆریش بەر خەڵک کەوتووە.