لە ماوهی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە نرخی تازەی نان ڕاگەیەندراوە، خاوەنی نانەواخانەکان لە شارەکانی كوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
ناڕازییان ڕایانگهیاندووه: بههۆی گرانبوونی نرخی نان خەڵک توانایی کڕینی نانیان نییە و بەرپرسانی ڕژیم بێ هیچ بیرکردنەوەیەک و ڕەچاونەکردنی بارودۆخی نانەواکان، نرخی نانیان گران کردووە. هەروەها باسیان لەوەش کردووە کە بەهۆی گرانبوونی نرخی نان نیوەی جاران ئارد بەکار دێنن. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی ڕەزبەری پارهكه، ڕێکخراوی نانەوایهكانی سوننەتیی تاران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، نرخی تازهی نانیان نرخی جۆری نانەکان بەم شێوەیە ڕاگەیاندبوو، “نانی لەواش ٣٠٠ تمەن، نانی تافتوون ٣٠٠ تمەن، نانی بەڕبەڕیی سادە ١٠٠٠ تمەن، نانی تافتوونی سوننەتی ٥٥٠ تمەن و نانی تافتوونی خوراسانی ٥٥٠ تمەن. پێویسته ئاماژه بكرێ كه نرخی نان لە ئێران لە کاتێکدا گرانتر دەبێتەوە کە گرانی و کێشە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای گرتووەتەوە و زیاتر لە ٧١ لەسەدی خەڵکی ئەم وڵاتە لەژێر هێڵی هەژاریدان.