خاوەن کێڵگەی پەلەوەرەکانی ئۆستانی كوردستان بەنیسبەت نەبوون و گرانیی خۆراکی پەلەوەرەکان و سەرپێچییەکانی وەزارەتی پیشە و کانگا و ڕێکخراوی جەهادی کشاوەرزی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، زیاتر له ١٥٥ کەس لە خاوەن کێڵگەی پەلەوەرەکانی پارێزگای سنە، ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان، بەنیسبەت ئەو کێشە و گرفتارییانەی کە بەرۆکی ئەوانی گرتووە، لە بەردەم ئۆستانداریی شاری سنه کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. ناڕازییان دهڵێن: سههمییهی خۆراکی پەلەوەرانیان لە لایەن دەوڵەتەوە لێ بڕدراوە و ناچارن لە بازاڕی ئازاد بە چەند بەرابەر ئەم خۆراکە دابین بکەن و ئەمە زیانێکی زۆری پێ گەیاندوون. دهشڵێن: دەستێوەردانەکانی ڕێکخراوی تەعزیرات لە نرخی مریشک کە لە بازاڕدا بڵاو دەکرێتەوە و پشتیوانی نەکردنیان لە لایەن ڕێکخراوی جیهادی کشاوەرزی بۆ دابین نەکردنی خۆراکی کێڵگەکانیان و هەروەها دابین نەکردنی دەرمان و واکسەن لەو کێشانەن کە خاوەن کێڵگەی پەلەوەرەکان داوای چارەسەرکردنی دەکەن. هەر لەم پێوهندەدا ڕۆژی دووشەممەش، ژمارەیەک لە خاوەن کێڵگەی پەلەوەرەکانی کرماشان بەنیسبەت کەمیی خۆراکی پەلەوەرەکان لە بهرامبهر بینای ڕێکخراوی جەهادی کشاوەرزیی ئەم ئۆستانه کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.