
ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی شارۆچكه‌ی “په‌رواز” له ورمێ، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌یوه‌ست نه‌كرانی زه‌وییه‌كانیان به ساخت و سازی شاریی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان كه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه زه‌وییه‌كانیان وه‌به‌ر ساخت و سازی شاری بكه‌وێت، ده‌ڵێن: زه‌وییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شارۆچكه‌یه و ته‌نانه‌ت زه‌ویه‌كانی دووره ده‌ستیش وه‌به‌ر ساخت و سازی شاری كه‌وتن، به‌ڵام زه‌وییه‌كانی شارۆچه‌كی په‌رواز هه‌روا ماونه‌ته‌وه.
