
كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، له‌ئاست زیادكرانی ٢١ له‌سه‌دی موستهمهڕییهكانیان كه سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی كردووه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ زیادكرانی ٢١ له‌سه‌دی موستهمهڕییهكانیان موخالفن و ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو چه‌ندین جحار دووپات كردووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به بێ سه‌رنج دان به ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و خانه‌نشین كراوان، موستهمهڕییهكانییانی ٢١ له‌سه‌د زیاد كردووه. خانه‌شین كراوان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری ئه‌وه‌ن كه زیادكردنی ٢١ له‌سه‌دی موستهمڕییهكانیان هه‌ڵوه‌شێته‌وه. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به ماده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، سه‌باره‌ت به پێویستی زیادكردنی موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوان به پێی هه‌زینه‌كانی ژیان، ده‌ڵێن: ئه‌م یاسایه هیچ كات به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه.
