كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌ر به ڕژیم و هه‌یئه‌تی وه‌زیران له سندووقی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی نه‌وت بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت له ڕێكه‌وتی ٩ی پووشپهڕوه، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت، له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ماده‌ی ١٠ له یاسای نه‌وت، له شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.