ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی كشوه‌ری له‌ئاست یه‌كسان نه‌كرانی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری یه‌كسان كردنی حقووقه‌كانیان له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له مانگی ڕه‌زبه‌ردا زۆر دره‌نگ ده‌بێ. ده‌شڵێن: بارودۆخی ناله‌باری ئابووری، ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوسان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی قیمهتهكان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دۆلار و زێڕ و هه‌روه‌ها به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، خانه‌نشین كراوان تا مانگی ڕه‌زبه‌ر تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر له‌بواری ماڵی و ده‌رمانی ده‌بنه‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ له زووترین كات دا واته له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌كرده‌وه ده‌ربێت.