كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین‌كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی هه‌مه‌دان، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
خانه‌شین‌كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی هه‌مه‌دان كه خوازیاری هاوسان‌سازیی عادڵانه‌ی حقوقن به پێی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌ت، ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار هه‌روا بایه‌خ به خواسته‌كانیان نه‌ده‌ن له ڕۆژانی داهاتووشدا درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌ركی سه‌ر شانییه‌تی كه به پێی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ئه‌ئمینی ئیجتماعی، حقوقی خانه‌نشین‌كراوان و باقیی مه‌زایا، به پێی هه‌زینه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆ به‌رێته سه‌رێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه زیادكردنی ٢٦ له‌سه‌دیی حقوقه‌كان، هیچ ته‌ناسۆبیه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌وه‌رۆمی ٤٠ له‌سه‌دی نییه.