جووتیارانی هووه‌یزه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ستنی پۆمپی ئاوه‌كان به‌سه‌ر به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئینتزامی تێكهه‌ڵچوون و به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، پێشیان به به‌ستنی ئاوی ئه‌و پۆمپانه گرت.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هێزه‌كانی ئینتزامی و سازمانی ئاو له كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌دا، پۆمپی ئاوه‌كانیان به‌سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی شارستانی هووه‌یزه به‌ستووه و لووله‌ی ئاوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. شایانی باسه، ناڕازییان له ئێعتڕاز به‌م هه‌وڵه، پێشیان به هاتووچۆی ماشێنه‌كانی سازمانی ئاوی مه‌نته‌قه گرتووه. ده‌شڵێن: به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان، سێ شاری جنووبی ئۆستان له‌وانه، ئابادان، خۆڕه‌مشار و شادگان كه له بواری زه‌ویی كه‌شاوه‌رزییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، ئێستا به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی ئاو به‌م ناوچانه، زه‌وییه‌كانیان له ناو چووه.