كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست كه‌مبوونی مه‌وادی شیمیایی پێویست بۆ كشاوه‌رزان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی جووتیارانی ناڕازیی: له حاڵێكدا كه هه‌ندێ له به‌رپرسانی جه‌هادی كشاوه‌رزی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د باس له پڕبوونی ئه‌نباره‌كانی مه‌وادی شیمیایی ده‌كه‌ن كه قه‌یرانی كه‌مبوونی مه‌وادی شیمیایی بووه‌ته هۆی دوخرانی كاتی چاندنی به‌رهه‌مه‌كانی كشاوه‌رزی له‌م ناوچه‌یه. ده‌شڵێن: ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر خۆبژێوی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د و هه‌روه‌ها گوزه‌رانی جووتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بێ.