کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی جووتیارانی فه‌ڕانسه‌وی له‌دژی قه‌راردادی بازه‌رگانی ئازاد

اعتراض کشاورزان فرانسوی علیه قرارداد تجارت آزاد اروپا و چهار کشور آمریکای لاتین

شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019

اعتراض کشاورزان فرانسوی علیه قرارداد تجارت آزاد اروپا و چهار کشور آمریکای لاتین

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، جووتیارانی فه‌ڕانسه‌وی له‌دژی قه‌راردادی بازه‌رگانی ئازاد له‌ نێوان یه‌كێتیی ئۆرووپا و چوار وڵاتی ئه‌مریكای لاتین ناسراو به‌ “مێركۆسۆر” هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

به‌وته‌ی ناڕازییان، ئه‌م قه‌رارداده‌ جووتیارانی ئۆرووپایی ده‌خاته‌ مه‌ترسیی كێبه‌ركێیه‌كی نابه‌رابه‌ره‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی فریودانی به‌ته‌واوی به‌كارهێنه‌ران. به‌هۆی ئه‌م قه‌رارداد نوێیه‌وه، چوار وڵاتی ئه‌مریكای لاتین له‌وانه‌، ئاڕژانتین، به‌ڕازیل، ئۆرۆگۆئه‌ و پاراگۆئه ده‌توانن ساڵانه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٩٩ هه‌زار تۆن گۆشتی مانگا به‌ بێ په‌رداخت كردنی گۆمۆرك به‌ وڵاتانی ئۆرووپایی هه‌نارده‌ بكه‌ن و به‌م جۆره‌ بارودۆخی لاوازی ٨٥ هه‌زار ئاژه‌ڵداری فه‌ڕانسه‌وی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.