ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی شارستانه‌كانی سه‌بزه‌وار و دێلگان، به شێوه‌ی جیاجیا له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جووتیارانی ناڕازیی له سه‌بزه‌وار ڕایانگه‌یاندووه، به‌هۆی بوونی ده‌ڵاڵ له به‌شی كه‌شاوه‌رزی، سه‌ره‌ڕای بێبه‌ش بوونی جووتیاران له ده‌ست ڕه‌نجیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆریش بۆ سه‌نعه‌تی كه‌شاوه‌رزی له‌م شارستانه پێكهاتووه. له بارودۆخێكدا كه ساڵانه‌ن ٢٤٠ هه‌زار تۆن به‌رهه‌می جۆراوجۆر كه‌شاوه‌رزی له سه‌بزه‌وار به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ده‌ڵاڵ له به‌شی كه‌شاوه‌رزی، به‌رهه‌مه‌كانیان به قیمه‌تێكی كه‌م ده‌فرۆشرێت و زۆربه‌ی قازانجی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌چێته گیرفانی ئه‌وانه‌وه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له جووتیاران له دێلگان له‌ئاست نه‌بوونی ده‌زگای میكانیزه و فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان به قیمه‌تێكی كه‌م به ده‌ڵاڵه‌كان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.