کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له‌ چه‌ندین شاری ئێران

اعتراضات مردم در چندین شهر ایران1

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شاره‌كانی ئێران له‌وانه‌، ئه‌هواز، لۆرستان و تاران به‌ بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، به‌ نووسینی درووشم له‌سه‌ر دیواره‌كان، له‌ئاست سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینێكی دیكه‌ هوشداریان به‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم دا.

شایانی باسه‌، له‌ شاری ئه‌هواز كاتێك كه‌ ئامێره‌كانی شاره‌داریی له‌ ناوچه‌ی زه‌رگانی ئه‌مشاره‌، سه‌رقاڵی ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتییان بوون، لاوانی ئه‌هوازی به‌ كۆكتێل مۆلۆتۆف هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م لۆدێرانه‌ و كاره‌كانیان ڕاگرتووه‌. كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌ شاری ئه‌هوا و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئۆستانی خوزستان، به‌ بیانووی بێبنه‌ما هه‌ستاون به‌ له‌ناوبردنی ماڵی هاووڵاتییان و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شه‌وی یه‌ڵدا سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، لاوانی ناڕازیی له‌ لۆرستان و تاران به‌ نووسینی درووشم و به‌ شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای شوڕشی برسییه‌كان له‌ڕێ دایه‌، له‌ئاست سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینێكی دیكه‌ هوشداریان دا.