کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له‌ كرماشان

تجمع دانشجویان و مردم کرمانشاه 1

تجمع دانشجویان و مردم کرمانشاه 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی كرماشان به‌ مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی داڕمانی ماڵی خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی “ئاسییه‌ په‌ناهی”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان، له‌ به‌رامبه‌ر دادسه‌رای كرماشان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دادسه‌رای گشتی ئۆستانی كرماشان، خوازیاری په‌یگیری ته‌وه‌ری داڕمانی ماڵی خه‌ڵك و سزادان و له‌سه‌ر كار لابردنی شاره‌دار بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆی ڕازی و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی كرماشان، له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوبردنی ماڵی خه‌ڵك له‌ شارۆچه‌كه‌ی “فه‌ده‌ك” و گیانی له‌ده‌ستدانی “ئاسییه‌ په‌ناهیی” ڕایانگه‌یاند: “تا به‌ سه‌رئه‌نجام نه‌گه‌یاندن و سزادانی ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌ و دیاری كردنی بارودۆخی خه‌ڵك، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.”