ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی به‌نگلادێش له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی جنسی له‌دژی ژنان له‌م وڵاته، له‌شاری “داكا” و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی به‌نگلادێش، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ری له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان به به‌دوای چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی جنسی له‌م وڵاته بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆرێك له خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد كه له‌سه‌ریان نووسرابوو، “تاوانباران ده‌بێ سزا بدرێن” و “ئێمه قوربانییانی داهاتووین”، له‌ئاست ده‌ستدرێژی چه‌ندین لاو بۆ سه‌ر ژنێكی ٣٧ ساڵه كه ویدیۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابوویه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕی. به‌وته‌ی چالاكانی بواری مافی ژنان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار حاڵه‌تی ده‌ستدێژی جنسی له‌دژی ژنانی به‌نگلادێش ڕوویداوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌م توندووتیژیانه له‌ژێر ناوی “پاراستنی ئابڕوو” ڕاناگه‌یه‌ندرێن.