كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی بواری مافی ژنان له مێكزیك، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی له‌دژی ژنان، له به‌رامبه‌ر بینای ده‌وڵه‌تی كۆمیسیۆنی یه‌كسانی و مافی مرۆڤ كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی دادپه‌روه‌ری له‌ئاست كوشتنی ژنانێكن كه په‌روه‌نده‌كانیان ڕوون نییه یاخود به به ڕاده‌ی پێویست تاوتوێ نه‌كراون. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی براوه و به‌هۆیه‌وه ١٣ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، ٢٥ كه‌س كه ژنانی ناڕازیی به‌دوای نووسینی درووشم له‌سه‌ر دیواره‌كان، ده‌رگای ئه‌م ناوه‌نده‌یان شكاندووه و چوونه‌ته ناو بیناكه‌وه.
