کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هه‌زاران مۆعه‌لیمی خانه‌نشین كراوی ساڵی ٩٨

اعتراض هزاران فرهنگی بازنشسته سال 98

اعتراض هزاران فرهنگی بازنشسته سال 98

به‌ هه‌زاران مۆعه‌لیمی خانه‌نشین كراوی ساڵی ٩٨ له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵا ڕوو له‌ “حه‌سه‌ن ڕووحانی”، له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان و یه‌كسان نه‌كرانی حقووق و مه‌زایاكانیان له‌گه‌ڵ مۆعه‌لیمانی شاغڵ و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازییان له‌م نامه‌یه‌دا، خوازیاری “په‌رداخت كردنی پاداشی كۆتایی خزمه‌ت، زیادكردنی ٥٠ له‌سه‌دی موسته‌مه‌ڕییه‌كانیان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی به‌ندی ٦٤ی یاسای په‌رداخت كردنی حقووقی كارمه‌ندانی خانه‌نشین كراو، دانی مافی بنه‌ماڵه‌ به‌ خانه‌نشین كراوان به‌ پێی به‌ندی ١٠٩ی یاسای نیزام په‌رداختی كارمه‌ندان، به‌ڕێوه‌بردنی درووستی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری كشوه‌ری، نه‌مانی هه‌ڵاواردن و پێكهێنانی هه‌لی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ هه‌موو كه‌س له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، زیادكردنی حقووق و مه‌زایاكان به‌ پێی ڕێژه‌ی ئاوسانی ساڵانه‌ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان” بوون.