وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕانسه ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه كڕینی به‌سه‌دان په‌هپادی نوێ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به قه‌یرانی كۆرۆنا و قه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته نییه.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كۆروكۆمه‌ڵه‌كانی پارێزه‌ری ئازادی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م پههپادانه ته‌نیا بۆ چاودێری زیاتر به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك به‌كار ده‌هێنرێن. ده‌شڵێن: ده‌وڵه‌ت به‌نیازه به‌م كاره، به‌جێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێشگیرانه له‌به‌رامبه‌ر كۆرۆنا، ئێقداماتی چاودێری خۆی له چوارچێوه‌ی قه‌ره‌نتینه بباته سه‌رێ. ئه‌م كۆروكۆمهڵانه هه‌روه‌ها له‌ئاست نه‌بوونی یاسایه‌كی دیاری كرا‌و له فه‌ڕانسه سه‌باره‌ت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له په‌هپاد و دڵنیایی دان سه‌باره‌ت به پاراستنی ئازادیی مه‌ده‌نی، نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.