به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ٥٠٠ خوێندكاری زانكۆی تاران له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری علوومی ڕژیم وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی حۆكمی زیندان بۆ چالاكانی خوێندكاری، ڕایانگه‌یاند كه بۆ ١٢ خوێندكاری ئه‌م زانكۆیه ٧٠ ساڵ زیندان ده‌ر كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عه‌لی مۆزه‌فه‌ری” به ٨ ساڵ، “پدرام پهزیهره” به ٧ ساڵ، “سینا ده‌رویش عمران” به ٨ ساڵ، “سه‌ها مۆرتزایی” به شه‌ش ساڵ، “په‌ریسا ره‌فیعی” به ٧ ساڵ، “له‌یلا حسین زاده” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها “سینا ره‌بیعی” به یه‌ك ساڵ، “مۆحسن حه‌ق شناس” به دوو ساڵ، “محه‌ممه‌د قاسم ئهڵڵهیاری” به دوو ساڵ، “شیما ئێنتزاری” به ٥ ساڵ و “ڕوح ئه‌لله مه‌ردانی” به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.