ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوانی به‌نده‌كانی ١٢ و ١٥ی زیندانی ته‌ورێز، شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، ده‌ستیانداوه‌ته ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاتژمێر ٩ی شه‌وی دووشه‌ممه، به‌ندكراوانی به‌نده‌كانی ١٢ و ١٥ی زیندانی ته‌ورێز له كاردانه‌وه به هه‌واڵی درۆینه‌ی به‌شی خه‌به‌ری “٢٠ و ٣٠ی” تێلوێزیۆنی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه جگه له زیندانیانی مه‌ترسیدار، سه‌رجه‌م به‌ندكراوان ناردراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی، به‌وتنه‌وه‌ی “ئێمه مه‌ترسیدار نین به‌ڵام له زیندان ماوینه‌ته‌وه” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ئموورانی زیندان ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن له به‌ندكراوان و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س له به‌ندكراوان به‌هۆی وێكه‌وتنی گولله بریندار و گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڕته‌ش له‌مشاره.