ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، له‌ئاست لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراین، كاردانه‌وه‌یان نیشان دا و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاین ئه‌نجامی داوه، هه‌وڵێكی “بێشه‌رمانه”یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نایه‌ته و به ئامانج كردنی ئه‌م فڕۆكه‌یه له لایه‌ن سپای پاسداران. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م موسافیرانی بێ تاوانی ئه‌م فڕۆكه‌یه بوونه‌ته قوربانی كه‌سانێكی جه‌نایه‌تكار و ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ئه‌م كاره‌ساته، ئێستا به‌ناوی “قاره‌مانی میللی” له دیفاع له به‌یتی ڕێبه‌ری له تێلوێزیۆن نیشان ده‌درێن و ناڕازییان به‌م جه‌نایه‌ته‌ش له زیندان ڕاگیراون.