کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی سێنفی كرێكارانی بیناسازیی ئۆستانی كوردستان

اعتراض کارگران ساختمانی در کردستان4

اعتراض کارگران ساختمانی در کردستان4

ڕێكخراوه‌كانی سێنفی كرێكارانی بیناسازیی ئۆستانی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زار له‌سه‌دی هه‌زینه‌ی ده‌ركردنی بڕوانامه‌ی شاره‌زایی بۆ كرێكاران له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ئه‌م ڕێكخراوانه‌، سازمانی فه‌ننی و حێرفه‌یی ئێران له‌ هه‌وڵێكی سه‌رسووڕهێنه‌ردا، هه‌زینه‌ی ده‌كردن یاخود درێژكردنه‌وه‌ی موڵه‌تی بڕوانامه‌ی شاره‌زایی كرێكارانی بیناسازیی به‌ ڕێژه‌ی هه‌زار له‌سه‌د زیاد كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ر له‌مه‌ هه‌زینه‌ی ده‌ركردن یاخود درێژكردنه‌وه‌ی موڵه‌تی بڕوانامه‌، ٥ هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ ٥٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێن: به‌ سه‌رنج دان به‌ دابه‌زینی ڕێژه‌ی كاری بیناسازیی و ناله‌باربوونی بارودۆخی ئابووری كرێكارانی بیناسازیی، ئه‌م هه‌وڵه‌ جێگه‌ی قه‌بووڵ كران نییه‌ و ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت.