
ئه‌نجومه‌نی سینهمادارانی ئێران له نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا بۆ حه‌سه‌ن ڕووحانی وێڕای ئاماژه به له‌ناوچوونی ٤٠ له‌سه‌دی داهاتی ساڵانه‌ی سه‌نعه‌تی سینه‌ما، خوازیاری كرانه‌وه‌ی دووباره‌ی سینه‌ماكان بوون.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه هه‌تا ئێستا پتر له ٤٠ له‌سه‌دی داهاتی ساڵانه‌ی سه‌نعه‌تی سینه‌مای ئێران له‌ناوچووه و پتر له ٥ هه‌زار كه‌سی دامه‌زراو به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له سینه‌ماكانی ئێران له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌نجومه‌نی سینهمادارانی ئێران هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێتسا “نه ته‌نیا بڕیارێك بۆ كرانه‌وه”ی سینه‌ماكان ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵكوو وێده‌چێ “ده‌سته شاراوه‌كان” ڕێگری له كرانه‌وه‌یان بكه‌ن.
