به ده‌یان كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی كۆردئابادی ته‌فت له ئۆستانی یه‌زد، له‌ئاست ته‌عتیل بوونی ئه‌م مه‌عده‌نه و بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه نزیكه‌ی ١٦ مه‌عده‌نی به‌رد له گوندی “كۆردئاباد” كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: په‌یمانكاری ئه‌م ناوه‌نده مه‌عده‌نییه به بیانووی بێ بنه‌مای ئه‌م مه‌عده‌نه‌ی ته‌عتیل كردووه و كرێكاره‌كانی به بێ هیچ حه‌قده‌ستێك ناردووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان. ده‌شڵێن: ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هیچ كامیان له مه‌زایای بیمه‌ی بێكاری به‌هره‌مه‌ند نین.