ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ٥ مانگ حه‌قده‌ست، جێژنانه و به‌شێك له زێده‌كارییه‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٦یان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك، پاكبانی و فه‌زای سه‌وز له بارودۆخێكی دژوار‌دا كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ئه‌وان هه‌روا درێژه‌ی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا حه‌قده‌سته دواخراوكانیان په‌رداخت نه‌كراوه.