به‌رهه‌مهێنه‌رانی گه‌نم له پارێزگای ئه‌رده‌بیل، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، دژ به نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی جێگری سه‌رۆكی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌رده‌بیل، ده‌وڵه‌ت سه‌رجه‌م پێنج هه‌زار و ٥٠٠ ملیارد تمه‌ن گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی له جووتیارانی ئه‌و ئوستانه كڕیوه، به‌ڵام ته‌نیا ٥٨ ملیۆن تمه‌ن له قه‌رزه‌كانی په‌رداخت كردووه. ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه تا كۆتایی مانگی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ، پاره‌ی هه‌موو كه‌شاوه‌رزان بدات به‌ڵام جووتیاران متمانه‌یان به ده‌وڵه‌ت نییه و داوای داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی قزلحه‌سار